بەوتەی دەسەڵاتدارانی كۆریای باشوور، (مون جای ئین) سه‌رۆكی كۆریای باكوور، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ بەرپرسانی ئه‌مریكا دەربڕیوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی كۆریای باشوور بڵاویكردۆته‌وه، كه وه‌فدێكی كۆریای باكوور له‌گه‌ڵ مون جای ئین سه‌رۆكی كۆریای باكوور کۆبووەتەوە، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ گفتوگۆ دانوستان له‌گه‌ڵ بەرپرسانی واشنتۆن رایگه‌یاند.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە وه‌فده‌كه‌ی كۆریای باكوور جەختیکردووەتەوە له‌گرنگی باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو كۆریاو ئه‌مریكا.
لای خۆشیەوە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور رایگەیاندووە، کە سزاكانی ئه‌مریكای بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، كارێكی دوژمنكارانهیە، هاوکات حکومەتی واشنتۆنیشی بەوە تۆمەتبارکردووە، کە له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌دا کە لەکۆریای باشوور بەڕێوەدەچێت، هەوڵیداوە بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو كۆریا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە