پەیامی کورد ... میری ئێزیدییەکانی جیهان سوپاسی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی دەکات .
میری ئێزدییان، میر حازم تەحسین بەگ، ڕایگەیاند، هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێم بۆ ڕزگارکردن ڕفێنراوانی ئێزدی بەرز دەنرخێنن و جێگەی بایەخ و سوپاسە و ئەم هەنگاوانە دڵی هەزاران ئێزدی خۆش دەکەن.
میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی جیهان ڕایگەیاند : "ڕاستە هێشتا ڕفێندراوانی ئێزدی ماون و هیوادارین لە سەرتاسەری جیهان پشتیوان و هاوکاری ئێزدییان بن بۆ ئەوەی کوردانی ئێزدیش پارێزراو بن."
نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوایین گوتاری خۆیدا لە جەژنی چوارشەممەی سوور، رایگەیاند کە: "ئێزدییەکان پشتڕاست دەکەین تا یەک کەس مابێ و هەرشتیک پێویست بێت کاری بۆ دەکەین بۆ ئەوەی چارەنووسییان بزانن و ڕفێندراوانی تریش ڕزگار دەکەین."
میر حازم دەڵێ: "ئەو هەڵوێستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بەرز دەنرخێنین و جیگای بایەخ و سوپاسییە و ئەمەش دەبێتە هۆکارێک دڵی هەزاران خێزان خۆش بێت و هیوادارام هەموویان ڕزگار بن و بگەڕینەوە ناو خیزانەکانیان."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە