بایدن مەرجی هەیە بۆ بینینی پووتین

بایدن مەرجی هەیە بۆ بینینی پووتین

پەیامی کورد... بایدن مەرجی هەیە بۆ بینینی پووتین

لە سەروبەندی قەیرانەکانی ئۆکراینادا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیە بۆ بینینی سەرۆکی ڕووسیا بەڵام مەرجێکی هەیە.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی ڕووسی ئاماژەی بەوەدا، تاکە مەرجی جۆ بایدن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پووتین ئەوەیە "ئەگەر بزانین کۆبوونەوەکە ئەنجامی باشی بۆ چارەسەری دیپلۆماسی و ئاشتی کۆتایی دێت ئەو ئامادەیە."

سەرۆکی حکومەتی هەرێم: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی قبووڵکراو نییە

ئەوەشی ئاشکراکرد، خۆی پلانی هەیە لە ٢٤ی ئەم مانگە چاوی بە سیرگی لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسیاکەی لە ئەورووپا بکەوێت.

ئەنتۆنی بلینکن ئەوەشی خستە ڕوو، "لە نامەیەکدا بە سێرگی لاڤرۆڤم وتووە هەتا بەرواری یەکتر بینینمان نابێت ڕووسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکراینا."

ئاماژەکان بۆ کۆبوونەوەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لەسەر ئاستی باڵا دوای ئەوە دێت، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "دڵنیام پووتین بڕیاری داگیرکردنی ئۆکراینان داوە، بەڵام هێشتا کات ماوە بۆ چارەسەری دیپلۆماسی قەیرانەکانی ئۆکرانیا."

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەردەوام ڕووسیا دەنگۆی هێرشکردن بۆ سەر ئۆکراینا ڕەتدەکاتەوە، بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا جەخت لەوە دەکەنەوە کە ڕووسیا هێرش دەکاتە سەر ئۆکراینا و لە ئەگەری داگیرکردنی ئۆکراینادا سزای قورسی بەسەردا دەسەپێنن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە