پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا دەڵێت "بانکی ناوەندی عێراق بڕی 400 ملیار دینار رەوانەی لقی بانکی ناوەندی لە هەولێر دەکات".
ئیحسان یاسری، ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی بانکی ناوەندی عێراق راگەیاند: "بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران بڕە پارەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراقی هەیە، لە ئایندەیەکی نزیکدا، بڕە پارەیەکی دیکەش رەوانەی لقی هەولێری بانکی ناوەندی دەکەین بۆ مووچەی فەرمانبەران، بەپێی ئەو میکانزمە دابەشدەکرێت، کە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەری رێککەوتوون".
یاسری، کە هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریارییە لە بانکی ناوەندی ئامادە نەبوو ئەو بڕە پارەیە ئاشکرابکات، کە بڕیارە بانکی ناوەندی رەوانەی لقی بانکەکەی لە هەولێر بکات.
لەم بارەیەوە نەجیبە نەجیب، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند: "لە بەدواداچوونماندا، لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران، بەرپرسانی بانکی ناوەندی عێراقی پێیان راگەیاندین، کە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا بانکی ناوەندی 400 ملیار دینار رەوانەی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراقی دەکات، بە مەبەستی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە