پەیامی کورد... بەغدا 200 ملیاری دیكەی رەوانەی هەرێم كرد
فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئاشكرای كرد، بڕی 200 ملیار دیناری تری خراوەتە سەر هەژماری بانكیی هەرێمی كوردستان.
فارس عیسا بە میدیاكانی وتووە، ئەمڕۆ بەغدا بڕی 200 ملیار دیناری تری لە بانكی رەشیدەوە خستووەتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشداوە، پارەكە خراوەتە سەر هەژمارەكە لە بانكی ناوەندیی لقی هەولێر و بەشی دووەمی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا بەشی یەكەمی كە 200 ملیار دیناری تربوو رەوانە كرا، تاوەكو ئێستاش كە 22ی مانگی 5ە موچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی هەرێم بەتەواوەتی دابەش نەكراوە و راگرتنی هەناردەی نەوتیش یەكێكە لە هۆكارەكانی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە