بەهای دۆلار دەبێتە 135 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک

بەهای دۆلار دەبێتە 135 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک


پەیامی کورد... بەهای دۆلار دەبێتە 135 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک


راوێژکارێکی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،"بەهای دۆلار دەبێتە (135) هەزار دینار بۆ هەر (100) دۆلارێک".

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سودانی لە لێدوانێکیدا بۆ (غەد پرێس) رایگەیاندووە،"لە ئایندەیەکی نزیکدا بەهای دۆلار لە بازاڕدا دەگاتە (135) هەزار دینار بۆ هەر (100) دۆلارێک".

ئاماژەی بەوەشداوە،"بەهای دۆلار لەم چەند رۆژەی دواییەدا بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"لەگەڵ سیاسەتەکانی حکومەت و بانکی ناوەندنی بەهای دۆلار وردە وردە دادەبەزێت تا دەگاتە (135) هەزار دینار بۆ هەر (100) دۆلارێک".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە