پەیامی کورد... داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ڕابردوودا ١٠ ملیار دۆلاری تێ پەڕاندووە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق کە ئەمڕۆ پێنجشەممەی بڵاوی کردەوە، داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی تەممووزی ڕابردوودا ١٠ ملیار دۆلاری تێ پەڕاندووە.
لە بەیاننامەیەکدا کۆمپانیای سۆمۆی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی دوا ئامارەکان، لە مانگی ڕابردوودا بڕی هەناردەکراوی نەوتی خام گەیشتە ١٠٢ ملیۆن و ٣٨٥ هەزار و ٤٩ بەرمیل.
بەپێی زانیارییەکانی سۆمۆ، داهاتی ئەو بڕە نەوتە کە لە مانگی تەممووزدا فرۆشراوە، بەهای ١٠ ملیار و ٣٦٨ ملیۆن و ٣٥٢ هەزار دۆلار بووە.
بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای سۆمۆ، ٣٥ کۆمپانیای جیهانی ئەو نەوتەیان لە بەندەرەکانی بەسرە و خور ئەلعەمیە و بەندەری جیهانی تورکیاوە هەناردە کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە