پەیامی کورد... عێراق، داهاتی نەوتی مانگی ڕابردوودا ئاشکرا دەکات
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕای دەگەیێنێت، داهاتی نەوتی مانگی ڕابردوو، ١٠ ملیار دۆلاری تێ پەڕاندووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ئاب_ی ٢٠٢٢ وەزارەتی نەوتی عێراق، داهاتی نەوتی لە مانگی تەممووزی ڕابردوودا بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد، ١٠.٦ ملیار دۆلار لە فرۆشتنی نەوت بەدەستهاتووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، مانگی ڕابردوو کۆمپانیای سۆمۆ ١٠٢ ملیۆن و ٣٥٨ هەزار و ٤٩ بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، داهاتەکەیان ١٠ ملیار و ٦٠٨ ملیۆن دۆلار بووە.
باس لەوەش کراوە، لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوورەوە ٩٩ ملیۆن و ٩٦٥ هەزار و ٩٤ بەرمیل نەوت فرۆشراون و نەوتی فرۆشراوی کەرکووک لە مانگی تەممووزدا دوو ملیۆن و ٣٤٤ هەزار و ٥٣٦ هەزار بەرمیل بووە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، مانگی تەممووز لە هەر ڕۆژێکدا سێ ملیۆن و ٣٠٣ هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراون و تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت ١٠٣ دۆلار و ٦٠ سەنت بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە