پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری جۆ بایدن هەواڵ لە بەرنامەی ووتووێژ لەگەڵ ڕووسیا دەدات
ڕاوێژکاری ئەمنییەتی جۆ بایدن لە بەرنامەگەلی دەوڵەتی نوێ بۆ ووتووێژ لەگەڵ ڕووسیا هەواڵ دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بە نیازە لەگەڵ ڕووسیا سەبارەت بە نوێکردنەوەی پەیمانی کەمکردنەوەی چەکگەلی ستراتیژیکی هێرشبەر یا خود ستارت نۆ ووتووێژ ئەنجام بدەن . ئەمە لە لایەن سالیڤان ، ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ، جۆ بایدن ەوە لە CNN ەوە راگەێندرا .
بە ووتەی ئەو ، تەنانەت لە لووتکەی شەڕی سارد دا ، ووڵاتان بوارگەلیکیان بۆ هاوکاری هەبوو ، لە ئاستی یەکەم بابەتی کۆنترۆڵی چەک و قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکگەلی ئەتۆمی . سالیڤام هەروەها ووتی : من متمانەم هەیە کە ئەمڕۆ ویلایەتەیەکگرتووەکان و ڕووسیا دەتوانن لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نەتەوەیییەکانی خۆیان کار بکەن و بجووڵێنەوە ، کۆنترۆڵی چەک و سەقامگیری ستراتیژیکی بەرەو پێس ببەن و لەگەڵ ئەو هەڕەشانەی کە بە هۆی چەکگەلی ئەتۆۆمی یەوە بۆ جیهان هاتووەتە دی بەرەوڕوو ببنەوە و بەرەنگاری بکەن .
ئەو هەروەها ئاماژەی کرد کە دەوڵەتی نوێی بە نیازە ڕاستەوخۆ لە سەر بابەتی ستارتی نوێ توێژینەوە بکات . هەروەها سالیڤان ووتی ئەمە بە قازانجی ویلایەتەیەکگرتووەکان ە .
بە شێوەی جیاواز ، ڕاوێژکاری داهاتوو دەربارەی بەرنامەگەلی حۆکم و جەزای ئەو کەسانەی کە بەرپرسیاری گەورەترین هێرشی سایبیرین بۆ سەر دامەزراوە دەوڵەتییەکانی ئەمریکا ووتووێژیان ئەنجام دا . بە ووتەی ئەو دەوڵەتی بایدن دەزانێت کە چ زەرەر و زیانێک هاتووەتە ئاراوە و تاوانباران دەبی بەهایەکی زۆر گەورە بدەنەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە