لە ماوەی مانگێکدا عێراق نزیکەی 6 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا كردوە

لە ماوەی مانگێکدا عێراق نزیکەی 6 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا كردوە

پەیامی کورد... لە ماوەی مانگێکدا عێراق نزیکەی 6 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا كردوە


ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا نزیکەی 6 ملیۆن بەرمیل ببوە لە ماوەی مانگی نیسانی رابردوودا.

بە پێی هه‌واڵێكی شه‌فه‌ق نیوز، عێراق لە ماوەی مانگی نیسانی ڕابردوودا 5 ملیۆن و 940 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمەریکا کرد، بە تێکڕای 198 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەڵام بەراورد بە مانگی ئادار كەمترە كە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا گەیشتە 7 ملیۆن و533 هەزار بەرمیل، بە ڕێژەی 243 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق لە ماوەی هەفتەی یەکەمی مانگی نیساندا بە ڕێژەی 241 هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی ئەمریکای کردووە، لەکاتێکدا لە هەفتەی دووەمدا بە تێکڕا 180 هەزار بەرمیلی لە ڕۆژێکدا هەناردە کردوە و هەروەها لە هەفتەی سێهەمدا بە تێکڕا ڕۆژانە 222 هەزار بەرمیل هەناردە کراوە و لە هەفتەی چوارەمیشدا لە ڕۆژێکدا 148 هەزار بەرمیل بووە.

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند: عێراق لە هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا لە ماوەی مانگی ڕابردوودا پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە دوای هەریەکێک لەوڵاتانی کەنەدا، مەکسیک، و سعودیە، هەروەها لە پلەی دووەمی جیهانی عەرەبیدا دوای سعودیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە