پەیامی کورد... لە ماوەی مانگێکدا ١٣٠ هەزار عێراقی سەردانی تورکیایان کردووە
وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا رایگەیاند؛ ژمارەی گەشتیارانی عێراق بۆ تورکیا بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی ٢٥.٦١٪ کەمی کردووە و لە مانگی تەممووزی رابردوودا زیاتر لە ١٣٠ هەزار عێراق سەردانی تورکیایان کردووە.
رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە؛ ژمارەی سەردانکەرانی عێراق بۆ تورکیا لە ماوەی مانگی تەمموزدا گەیشتووەتە ١٣٤ هەزار و ٤٤٤ گەشتیار بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو بە رێژەی ٢٥.٦١٪ کەمی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو ١٨٠ هەزار و ٧٣٦ گەشتیاری عێراقی سەردانی تورکیایان کردووە لە کاتێکدا هەمان مانگی ساڵی ٢٠٢١ ژمارەی گەشتیارانی عیراق بۆ تورکیا ١٠٧ هەزار و ٤٤٩ گەشتیار بوو.
ئەوەشی خستەڕوو، رێژەی گەشتیارانی عێراقی ١.٨٨٪ی ئەو گەشتیارانەی جیهان پێکدەهێنن کە لە ماوەی مانگێکدا هاتوونەتە تورکیا، هاوکات عێراق لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدا بوو لە ژمارەی گەشتیارانی بۆ تورکیا.
پێشتریش دەستەی ئاماری تورکیا رایگەیاند؛ کڕینی خانووبەری تورکیا لەلایەن عێراقییەکانەوە بە رێژەی ٧٥٪ کەمیکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە