نرخی نەوت بۆ 83 دۆلار دابەزی

نرخی نەوت بۆ 83 دۆلار دابەزی

پەیامی کورد... نرخی نەوت بۆ 83 دۆلار دابەزی


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دۆلارێک زیاتر دابەزیووە.

لە کاتێکدا بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 79 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دابەزیوە.

گۆڕانکاری نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە وڵاتانی عێراق، روسیا، سعودییە، ئیمارات،جەزائیر، کوێت و عومان بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە، بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و ڕاگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕ.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە