پەیامی کورد... هۆشیار زێباری: ئەگەر نرخی نەوت نەگاتە 90 دۆلار بەرنامەی بودجەی عێراق بەباشی بەڕێوەناچێت
ئەندامێکی مەکتەب سیاسی پارتی هۆشداری دەداتە حکومەتی عێراق لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە و ئاماژە بەوە دەدات، بۆ ئەوەی بەرنامەی بودجەی ئێستای عێراق بەباشی بەڕێوەبچێت، پێویستە نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە 90 دۆلار.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی حوزەیرانی 2023، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، " ئەگەر نرخی بەرمیلێک نەوت نەگاتە 90 دۆلار، بەرنامەی بودجەی عێراق بەباشی بەڕێوەناچێت".
چەند رۆژێک پێش ئێستا لە عەمانی پایتەختی ئوردن، پسپۆڕانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکی رەخنە ئامێزدا بەرپرسانی عێراقییان ئـاگادارکردووەتەوە، ئەو بوجەیەی هەیە کارەکانی تەنها ئەو کات راستەڕێ دەبن، ئەگەر نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە 90 دۆلار.
هۆشیار زێباری لە تویتەکەیدا باسی لە وەزیری ئێستای دارایی عێراق کردووە و وتوویەتی "تەیف سامی پێشبینی دەکات نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە 80 دۆلار تا بودجەکە یەکسان بێت، لەکاتێکدا ئەندامانی لیژنەی دارایی توانای خوێندنەوە و نوسینیان بەعەرەبی نییە، کەواتە دۆخەکە چۆن راستەرێ دەکرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە