پەیامی کورد... ئه‌مریكا هێزی سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كات
هێزی ده‌ریایی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه بۆ به‌هێزكردنی هێزه‌كانییان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌زاران سه‌ربازی ده‌ریایی ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن.
هێزی ده‌ریایی كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه "زیاتر له سێ هه‌زار سه‌ربازی ده‌ریایی ئه‌مریكا له گروپی باتان و یه‌كه‌ی بیست و شه‌شه‌مینی هێزی ده‌ریایی گه‌یشتوونه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه گه‌یشتنی ئه‌و هێزه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به‌شێكه له پلانی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، كه پێشتر ئاشكرا كراوه.
هاوكات ئاژانسی میدڵ ئیست نیوز له زاری هێزی ده‌ریایی كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه "له پێناو دابینكردنی پێداویستی و سامانی ئاسمانی و ده‌ریایی یه‌ده‌گ بۆ ناوچه‌كه، كه‌شتیه‌كی جه‌نگیی هێرشبه‌ری زه‌به‌لاح و كه‌شتییه‌كی داگرتن، كه‌ناڵی سوێس-یان تێپه‌ڕاند و به‌ره‌و ده‌ریای سور به‌ڕێكه‌وتن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "كه‌شتییه جه‌نگییه‌كه زیاتر له 24 هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی هه‌ڵگرتوه، له‌وانه فڕۆكه‌ی هه‌ڵدانی ستونی له جۆری (ئۆسپری) و فڕۆكه‌ی (هاریێر)".
پێنجشه‌ممه‌ی رابردو، ئاژانسی "ئه‌سۆشێتد پرێس" له زاری پێنج به‌رپرسی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "سوپای ئه‌مریكا به‌نیازه سه‌ربازه‌كانی له‌ناو كه‌شتییه بازرگانییه‌كاندا جێگیر بكات كه به‌ناو گه‌روی هورمزدا گه‌شتده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش رێكارێكی بێ پێشینه‌یه بۆ راگرتنی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و هه‌راسانكردنی كه‌شتییه مه‌ده‌نییه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە