پەیامی کورد ... ئەمریکا دەیەوێ لە سووریا لەگەڵ ئێران شەڕ بکات ؟
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە کۆشکی سپی ڕایانگەیاند کە ئامانجی هەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا ، شەڕ لەگەڵ ئێران نییە .
نوێنەری دەوڵەتی ئەمریکا بۆ هەوڵنێران لەئامانجی سەربازانی ئەمریکی لە شەڕ لەگەڵ گرووپی تێرۆریستی " داعش " ناوبرد .
ئەو هەروەها ووتی ئامانج لە هەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا شەڕ لەگەڵ ئێران و یا پەرەپێدان بە شەڕی ناوخۆیی لە کۆماری سووریا نەبووە . تەنیا ئامانجی هەبوونی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا ، لەناوچوونی گرووپی تێرۆریستی " داعش " ڕاگەێندراوە .
ماریا زاخارۆڤ ووتەبێژی فەرمی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فێدراسیۆنی ڕووسیا جەختی کردەوە کە بە هەبوونی بەیانیەکانی ئەمریکا سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ میلیشیاکان لە سووریا ، بوونی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا هەر لە هەمان سەرەتاوە نایاسایی بووە. زاخاروڤ بە شی کردنەوەی ڕاگەێندراوی ترامپ سەبارەت بە پڕۆگرامی دەرچوونی یەکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا لەمبارەوە قسەی کرد
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە