پەیامی کورد ... په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی هێنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كان راسپێردراون تێبینییه‌كانی په‌رله‌مانتاران بۆ پرۆژه‌یاساكه زیادبكه‌ن، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش ده‌نگ به پرۆژه‌یاساكه ده‌درێت.
په‌رله‌مانی كوردستان به دوو رۆژ و له دانیشتنی ژماره ١٣ -ی‌دا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ ته‌واوی پرۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و ده‌رماڵه و به‌خشینه‌كانی دیكه كرد، گفتوگۆی ته‌واو كرا له‌سه‌ر هه‌ر ٢١ ماده‌كه‌ی پرۆژه‌یاساكه و فراكسیۆنه جیاوازه‌كان و په‌رله‌مانتاران تێبینی و پێشنیاری خۆیان بۆ ته‌واوی مادده‌كانی پرۆژه‌یاساكه خسته‌ڕوو، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شی یاسایی و دارایی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه تۆماركران و دواتر ده‌خرێنه ناو پڕۆژه‌یاساكه و له كۆبوونه‌وه‌ی په‌سه‌ندكردندا ده‌خرێته‌وه به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت، دواتر ده‌خرێته‌وه به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێی بكات.
رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، دوای كۆتاییهاتنی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت بۆ ده‌نگدان و په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاساكه، دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆتایی گفتوگۆكاندا سه‌رۆكی په‌رله‌مان لیژنه هاوبه‌شه‌كانی راسپارد، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) كۆببنه‌وه بۆئه‌وه‌ی تێبینییه‌كانی په‌رله‌مانتاران بۆسه‌ر پرۆژه‌یاساكه زیاد بكه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە