TR KU SO
FB X
Aborî

بەهای 100 دۆلار بۆ 149 هەزار دینار دابەزی

Rozan Ateş
Yazar
📅 01 Nisan 2023 22:23

پەیامی کورد... بەهای 100 دۆلار بۆ 149 هەزار دینار دابەزی

بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی و ئێستا 100 دۆلار بە كەمتر لە 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە بەغداد و بەسڕە و چەند شارێكی دیكەی باشووری عێراق، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە نێوان 149 بۆ 149 هەزار و 700 دیناردایە.

لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستانیش بەهای دۆلار دابەزیوە و لە هەولێر 100 دۆلار بە 150 هەزار دینارە و لە سلێمانی و دهۆك 100 دۆلار بە 150 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

Paylas: