TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق: بەهای 100 دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ 135 هەزار

Rozan Ateş
Yazar
📅 12 Nisan 2023 16:44

پەیامی کورد... ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق: بەهای 100 دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ 135 هەزار

راوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت: بەهای 100 دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ 135 هەزار، بەڵام قورسە ئەو مەودا نزیكە لە مانگێكدا بێت.

د. مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: ئەم دۆخەی ئێستای بازاڕی دراو كاتییە و لە نزیك مەودادا بەهای دینار دەگاتە خانەی 135 بۆ 136 هەزار بەرامبەر بە 100 دۆلار، بەڵام قورسە ئەو مەودا نزیكە لە مانگێكدا بێت، هیچ مەترسیەك نەماوە بەهای دینار دابەزیتەوە بۆ نزیكەی 160 هەزار.

وتیشی: رۆژانە فرۆشی بانكی ناوەندیی لە 200 ملیۆن دۆلار زیاترە و بانكی ناوەندیی بەوشێوەیە دۆلار بخاتەڕوو، بازاڕ سەقامگیر دەبێت.

Paylas: