TR KU SO
FB X
Aborî

بانكی ناوەندیی عێراق زیاتر لە نۆزدە ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش خستەبازاڕەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 16 Temmuz 2023 15:16

پەیامی کورد... بانكی ناوەندیی عێراق زیاتر لە نۆزدە ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش خستەبازاڕەوە


ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی زیاتر لە ڕۆژانی ڕابردوو دۆلاری بەشێوەی كاش خستەبازاڕوەو تاڕادەیەك كاریگەرییەكی كەمی لەسەر دابەزینی بەهاكەی دەبێت.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی 197,757,136 سه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت ملیۆن و حه‌وت سه‌د و په‌نجا و حه‌وت هه‌زار و سه‌د و سیی و شه‌ش دۆلار فرۆشی هەبووە و لەو بڕەش نۆزده‌ ملیۆن و نۆسه‌د و شه‌ست هه‌زار دۆلار. بەشێوەی كاش بووە.

سەرباری ئەوەی لە یاسای بودجە بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٣٠ هەزار دینار دیاریكراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا نرخەكەی لە بازاڕدا ناجێگیرە و جیاوازی بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی دراو لەگەڵ نرخی فەرمی دۆلار نزیكەی ٢٠ هەزار دینارە.

Paylas: