داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت بۆ ڕابردوو زیاتر له 7 ملیار دۆلار بووە
پەیامی کورد... داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت بۆ ڕابردوو زیاتر له 7 ملیار دۆلار بووە
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدهگهیهنێت، کە لە مانگی نیسانی رابردوودا، ٩٨ ملیۆن و ٦٣٤ ھەزار و ٩٤٧ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە و کۆی گشتی داھاتەکەشی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و ٧٩٦ ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژهی بهوه كردووه،به پشت بەستن بە ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی نەوتی فرۆشراو بۆ مانگی نیسان ٩٨ ملیۆن و ٦٣٤ ھەزار و ٩٤٧ بەرمیل بووە کە کۆی گشتی داھاتەکەی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و ٧٩٦ ملیۆن دۆلار.
باسی لەوەیش کردووە کە ئەو ٩٨ ملیۆن و ٦٣٤ ھەزار و ٩٤٧ بەرمیل نەوتە لە مانگی رابردوودا لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ھەناردەکراوە.
ڕاشی گهیاندووه،کە لە مانگی نیسانی رابردوودا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و ٢٨٨ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە.
ئهوهش خراوهتهروو، ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە مانگی شوباتدا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ٧٩،٠٤ دۆلار فرۆشراوە.