پێشبینی دهكرێت نرخی بەرمیلێک نەوت لەمساڵدا بۆ 100 دۆلار بەرزبێتەوە
پەیامی کورد... پێشبینی دهكرێت نرخی بەرمیلێک نەوت لەمساڵدا بۆ 100 دۆلار بەرزبێتەوە
پێشبینییە جیهانییەکان باس لەوەدەکەن کە نرخی یەک بەرمیل نەوت لە نیوەی دووەمی ساڵی 2023دا بۆ 100 دۆلار بەرزدەبێتەوە.
سپێنسەر دەیل سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی “BP”ی بەریتانی، رایگەیاند، ئەگەری زۆرە بازاڕی نەوتی جیهانی لە نیوەی دووەمی ساڵی 2023 کورتهێنان بەخۆوە ببینێت، ئەوەش دوای ئەو بڕیارەی ئەم دواییەی ئۆپێک + بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
ئاماژهی بهوهش كردووه، ئەگەری هەیە بازاڕەکانی نەوت کەمبوونەوە بەخۆوەببینن ئەگەر خواستی چین لەسەر نەوت و ئابووریی گشتیی وڵاتەکەی ببوژێتەوە.
لە هەمانکاتدا کۆمپانیای جەی پی مۆرگان پێشبینی کردووە لە چارەکی کۆتایی 2023دا نەوتی خاوی برێنت بۆ 94 دۆلار بەرزبێتەوە.
ههروهها پێشبینی کردووە کە نەوتی خاوی برێنت لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵدا بە رێژەی نزیکەی 9.4% لە ئاستی ئێستاوە بۆ 94 دۆلار بەرزببێتەوە، پێشبینیش دەکات بانکی ناوەندیی فیدراڵی بەرزکردنەوەی رێژەی سوود رابگرێت.
ئەو بانکە ئەمریکییە رایگەیاندووە، ئەگەر بانکی فیدراڵی بەم زووانە بەرزکردنەوەی نرخەکان رابگرێت، ئەگەری زۆرترین سیناریۆ ئەوەیە کە نەوت ئاستێکی باشی هەبێت.