TR KU SO
FB X
Çand_û_Hûner

بڵاوکردنەوەی کتێبی «ڕێزمانی زمانی کوردیی پەهلەیی-پەهلەوی» لەلایەن ئەنستیتۆی زانستی ئیلام

Rozan Ateş
Yazar
📅 09 Şubat 2022 00:35

پەیامی کورد... بڵاوکردنەوەی کتێبی «ڕێزمانی زمانی کوردییپەهلەیی-پەهلەوی» لەلایەن ئەنستیتۆی زانستی ئیلام

کتێبی «ڕێزمانی زمانی کوردیی پەهلەیی-پەهلەوی» لەلایەن ئەنستیتۆی زانستی ئیلام بڵاو کرایەوە.

لە مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ، کتێبی «ڕێزمانی زمانی کوردیی پەهلەیی-پەهلەوی» بەرهەمی «نامدار جابری» لەلایەن ئەنستیتۆی زانستی ئیلام، بڵاو کرایەوە.

ئەم کتێبە یەکەمین بەرهەمە کە لەسەر شێوەزاری «کوردەلی» نووسراوە کە لە شار و گوندەکانی ناوچەکانی باشووری پارێزگای ئیلام بەکار دەهێنرێت و ئەو شێوەزارە لە سەدا هەشتا لە زاراوەی کوردیی کورمانجی سەروو بە تایبەتی لە هیندێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەچێت.

نووسەری بەرهەمەکە، نامدار جابری لە لێکۆڵەرانی ماندوویی نەنا سی دێهلوڕانە و ئەندامی ئەنستیتۆی زانستی ئیلامە.

شایانی باسە کە ئەم بەرهەمەی ئەنستیتۆی زانستی ئیلام کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی نووسراوە، لەلایەن بڵاوگەی زایەڵەی مەریوان لە دووتۆی ٩٥ لاپەڕەدا چاپ کراوە.

Paylas: