نانی پیرۆز" لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "مۆسکۆ" خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی بەدەست هێنا
پەیامی کورد... نانی پیرۆز" لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "مۆسکۆ" خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی بەدەست هێنا
بەرهەمی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی سینەماکاری کۆچکردووی کورد "ڕەحیم زەبیحی" و لە بەرهەمهێنانی "توورەج ئەسڵانی" خەڵاتی باشترین فیلمی لە خولی دووەمی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "مۆسکۆ" بەدەست هێنا.
"نانی پیرۆز" دوایەمین بەرهەمی سینەماکاری کورد "ڕەحیم زەبیحی"یە و لەلایەن کۆمپانیای "ماد مۆڤی"یەوە بەرهەم هاتووە.
ئەو بەرهەمە دوای بەشداریکردن لە چەندین فێستیڤاڵی گرنگی نێونەتەوەیی و بەدەستهێنانی چەندین خەڵاتی بەنرخ، لە ئێستادا و بۆ جاری یازدەیەم توانی لە بەشی بەڵگەفیلمە بڵندەکان لە دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "مۆسکۆ" کە لە هۆڵی سینەمایی "ئۆکتایر" لە شاری "سەن پتێرزبۆرگ"ی وڵاتی ڕووسیا نمایش کرا، بەشدار بێت و لەلایەن زۆرینەی خەڵکەوە پێشوازیی گەرمی لێ بکرێت