TR KU SO
FB X
Cîhan

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە سەرتاسەری سووریا نزیکەی 220 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون

Arsalan
Editor
📅 21 Mayıs 2024 12:23

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە ئەنجامی تەقینەوەی مین و پاشماوەکانی شەڕ، ١٠٢ هاووڵاتی مەدەنی لە سووریا کوژراون کە ٢١یان ژن و ٣١ منداڵن.
بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، 116 کەس بریندار بوون و 59 کەسیان منداڵن.
زۆرێک لە ڕێکخراوە مرۆیی و نێودەوڵەتییەکان هۆشدارییان داوە پێویستە خاکی سووریا لە پاشماوەی جەنگ پاک بکرێتەوە، چونکە ژمارەیەکی زۆر پاشماوەی جەنگ بەسەر خەڵکی بێتاواندا دەتەقێتەوە.

Paylas: