TR KU SO
FB X
Cîhan

نزیکەی 40 هەزار کەس لە یەمەن تووشی کۆلێرا بوون

Arsalan
Editor
📅 14 Mayıs 2024 11:18

نەتەوەیەکگرتووەکان دوودڵی خۆی لەبارەی تەشەنەکردنی پەتای کۆلێرا لە یەمەن نیشاندا، بەشێوەیەک گومان هەیە نزیکەی 40 هەزار حاڵەت تۆمارکرابێت، بە تایبەت لەو ناوچانەی کە حوسییەکان تێیدا باڵادەستن.

مارتن گریڤیس، لێپرسراوی نووسینگەی کۆمەکە مرۆییەکانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە لێدوانێکدا لە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند، ئەوان زۆر دوودڵن لە رەوشی تەشەنەکردنی فراوانی پەتای کۆلێرا لە ناوخۆی یەمەن، کە تاوەکو ئێستا 40 هەزار حاڵەت تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش مانگی رابردوو 160 تووشبوویان گیانیانلەدەستداوە.

ئەو لێپرسراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختیکردەوە، زۆربەی حاڵەتە تۆمارکراوەکان لەو ناوچانە بووە کە لە ژێر دەستی حوسییەکانن، بەشێوەیەک مانگی رابردوو 11 تووشبووی پەتاکە تۆمارکراوە، لە کاتێکدا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی یەمەن تەنیا شەش هەزار حاڵەت تۆمارکراوە.

گرینڤیس هۆشداریدا لەوەی، لافاو و بارانبارینەکانی ئەم دواییەی یەمەن رەوشەکە خراپتر دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش نەتەوەیەکگرتووەکان بە هاوکاریی وڵاتانی دۆست، رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ سنووردارکردنی پەتاکە.

ئەو هۆشداریەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەربارەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا لە یەمەن لە کاتێکدایە، لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2021، نزیکەی چوار هەزار کەس بەهۆی كۆلێراوە گیانیانلەدەستدا، کە زۆربەیان منداڵ بوون.

Paylas: