ئیسرائیل له 5 مانگدا 4 هه‌زار و 500 پێگه‌ی حزبوڵای كردووه‌ته ئامانج
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی پێنج مانگدا نزیكه‌ی 4 هه‌زار و 500 پێگه‌ی حزبوڵای لوبنانی كردووه‌ته ئامانج و تواناكانیان لاواز كردووه.
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوودا، له لوبنان و سوریا، نزیكه‌ی 4 هه‌زار و 500 پێگه‌ی حزبوڵای لوبنانی كردووه‌ته ئامانج و 300 چه‌كداری لێكوشتووه و 750 چه‌كداری دیكه‌ی بریندار كردووه.
سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ده‌ڵێت ئه‌و شوێنانه له ئاسمان و زه‌وییه‌وه كراونه‌ته ئامانج و ئه‌مانه له‌خۆده‌گرێت: "كۆگای عه‌مباركردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، داموده‌زگای سه‌ربازی كه تایبه‌ته به ئه‌نجامدانی چالاكی هێرشكردن، ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی و كۆنترۆڵكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه "سوپای ئیسرائیل له لوبنان و سوریا له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوو، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیكردنی ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردنی ئاگر كه سه‌ر به فه‌رمانده‌یی باكوور و هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیله، زیاد له هه‌زار و 200 پێگه‌ی حزبوڵای له رێگه‌ی بۆردومانی ئاسمانییه‌وه، كردووه‌ته ئامانج و زیاد له 3 هه‌زار و 100 پێگه‌ی دیكه‌ی له زه‌وییه‌وه كردووه‌ته ئامانج".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت سوپا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه‌وه "زیاد له 300 چه‌كداری كوشتووه و زیاد له 750 چه‌كداری دیكه‌ی بریندار كردووه، له نێویاندا پێنج له سه‌ركرده باڵاكانی حزبوڵا هه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌یان شانه‌ی ئه‌و حیزبه‌ی كردووه‌ته ئامانج كه موشه‌كی دژه تانك یان موشه‌كی دیكه‌یان ناوه به ئیسرائیله‌وه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ئه‌م لێدانانه، بووه‌ته هۆی "لاوازكردنی توانا ئاسمانی و زه‌مینییه‌كانی حزبوڵا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای تێكشكاندنی زنجیربه‌ندی فه‌رمانده‌كانی" و ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه وه‌ك وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و "هێرشه به‌رده‌وام و رێكخراوانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و شارۆچكه‌كانی باكوری ئیسرائیل" و به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی "حزبوڵا و هێزه‌كانی له باشووری لوبنان ده‌رده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی باكووری ئیسرائیل، بتوانن به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان".
دوێنێ سێشه‌ممه، بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سنوری دوو شارۆچكه له خۆرهه‌ڵاتی لوبنان، ده‌ستیپێكرده‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند "دوو باره‌گای فه‌رمانده‌یی" سه‌ر به حزبوڵای كردووه‌ته ئامانج و به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، لانی كه‌م كوژراوێك و 10 برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌م بۆردومانانه‌ی ئیسرائیل، دوای ئه‌وه هات كه حزبوڵا رایگه‌یاند ده‌یان موشه‌كی ئاراسته‌ی پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل كردووه، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سنوری شاری به‌عله‌به‌ك كه دیارترین باره‌گای حزبوڵایه له خۆرهه‌ڵاتی لوبنان.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس كه پشتی به به‌یانامه‌كانی حزبوڵا و سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی لوبنان به‌ستووه، له ساته‌وه‌ختی ده‌ستپێكردنی ئاڵوگۆڕی بۆردومانی نێوان حزبوڵا و سوپای ئیسرائیل، لانی كه‌م 318 كه‌س كوژراون، به‌شی زۆریان ئه‌ندامانی حزبوڵا بوون، له‌گه‌ڵ 54 هاوڵاتی لوبنانی. هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كانی لایه‌نی ئیسرائیل 10 سه‌رباز و حه‌وت هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون.