لە رۆژانی جەژندا نزیکەى 60 هەزار گەشتیار سەردانی هەڵەبجە و هەورامانیان كردووە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت کە لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا، زیاتر لە ٥٨ هەزار گەشتیاری ناوخۆی و بیانی سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنوورى هەورامان و هەڵەبجەیان کردووە.
ئەمرۆ شەممە 13_ی نیسان_ی 2024 بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ماوەی تەنها سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا، ٥٨ هەزار و ٨٦٢ گەشتیاری ناوخۆی و بیانی سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنوورى هەورامان و هەڵەبجەیان كردووە".
ئاماژە بەوەش كراوە، لە کاتى هاتنى گەشتیاران بۆ سنوورەکە هیچ ڕووداوێکى نەخوازراو ڕووى نەداوە، ئەو پلانەی دانرابوو بۆ پێشوازی كردن لە هاتنی گەشتیاران بە سەركەوتووی جێبەجێ كرا".
سەرەڕای بونی ناوچەیەكی زۆری گەشتیاری لە سنوری هەلەبجەو هەوارمان و دەست كەوتنی داهاتێكی زۆر لەلایەن حكومەتەوە بڵام هاوڵاتیانی ئەم ناوچانە لە پڕۆژەو خزمەتگوزاریەكان بێبەشكراون.