نزیکەی ٧٠٠ هەزار گەشتیار لە رۆژانی جەژندا سەردانی هەرێمیان کردووە
پەیامی کورد... نزیکەی ٧٠٠ هەزار گەشتیار لە رۆژانی جەژندا سەردانی هەرێمیان کردووە
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماری سەردانیکردنی گەشتیارانی لە رۆژانی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نزیکەی ٧٠٠ هەزار کەس سەردانی ناوچە گەشتیاریەکانی هەرێمیان کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پلانی جەژنیان بەشێوەیەکی باش بەڕێوەچووە و لە ماوەی شەش رۆژدا لە ٢٦ی حوزەیران تاوەکو ١ی تەمموز، ٦٨٩ هەزار و ٨٨٩ گەشتیار و سەردانیکار لە شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
ئەوەش هاتووە، ئەو ئامارە پێکدێت لە گەشتیارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، باشور و ناوەڕاستی عێراق و دەرەوەی عێراق.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەرێمی کوردستان چەندین ناوچەی گەشتیاری هەیە کە خەڵکی لە دەرەوەی هەرێم ساڵانە سەردانی دەکەن بەهۆی گونجاوی کەشوهەواکەی بەتایبەت لە وەرزی هاوین، بەشێکیش لە خاوەن پرۆژە گەشتیاریەکان دەڵێن حکومەت وەک پێویست نەیتوانییوە ئاوڕ لە ناوچە گەشتیاریەکان بداتەوە.