TR KU SO
FB X
Cîhan

ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئیسرائیل لە 600 نزیک بووەتەوە

Arsalan
Editor
📅 28 Şubat 2024 16:47
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی شووباتی 2024 سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند كە دوو ئەفسەری لیوای گیڤاتی لە گەڕەكی زەیتون لە باكووری كەرتی غەززە كوژراون و حەوتی دیكەش بە سەختی برینداربوون.

ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت بڵاویكردەوە، ئەو دوو ئەفسەرە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی سوپای ئیسرائیل لە تەقینەوەی ماڵێكی گەمارۆدراودا لە گەڕەكی زەیتون لە شاری غەززە كوژراون، هەروەها 7 سەربازی دیكەش لە ڕووداوەكەدا بە سەختی برینداربوون.

بەم شێوەیە ژمارەی كوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەززە لە سەرەتای دەستپێكردنی مانۆڕی زەمینی لە كەرتی غەززە لە 27ی ئۆكتۆبەرەوە بۆ 242 سەرباز بەرزبووەوە، و لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە تاوەكو ئێستاش بۆ 582 سەرباز بەرزبووەتەوە.

هەروەها ژمارەی بریندارانی ناو سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای جەنگەوە بە گشتی گەیشتووەتە دوو هەزار و 981 بریندار، لەنێویاندا 465 برینداریش لە دۆخێكی سەختدان.

هاوكات ئاماری كوژراوانی فەلەستنییەكان لە كەرتی غەززە لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەوە گەیشتووەتە 29 هەزار و 782 كەس.
 
Paylas: