ژمارەی کوژراوەکانی بوومەلەرزەکەی سووریا لە 500 کەس نزیک بووەتەوە
پەیامی کورد... ژمارەی کوژراوەکانی بوومەلەرزەکەی سووریا لە 500 کەس نزیک بووەتەوە
وەزارەتی تەندروستیی سوریا بڵاویکردەوە، لە رووداوی بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تا ئێستا 490 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 315 کەس برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستیی سوریا بڵاویکردەوە، “لە ئەنجامی ئەو بومەلەرزەیەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە شارەکانی گرتەوە تا ئێستا 490 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 315 کەسیش برینداربوون”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “چەندین تیمی گەڕۆکی پزیشکی و ئەمبۆلانس گەیشتوونەتە شوێنی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە و بەهانایانەوە چوون.
ئەمە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز سنووری تورکیا و سوریای گرتەوە، ناوەندی نیشتمانیی بومەلەرزەی سوریاش رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلە بەکاتی ناوخۆ، لە باکووری ئیسکەندرون، لە ناوچەی غازی عەنتابی تورکیا روویداوە.