TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە دهۆک بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە ١١ کەس بوونە قوربانی

Rozan Ateş
Yazar
📅 12 Haziran 2021 23:52

پەیامی کورد … لە دهۆک بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە ١١ کەس بوونە قوربانی

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی دهۆك ڕایگەیاند، له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌سنوری پارێزگای دهۆك، ١١ كه‌س برینداربون كه‌ برینی به‌شێكیان سه‌خته‌.

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ١٢ ی حوزه‌یرانی ٢٠٢١ ئازاد ته‌ها وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی دهۆك له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ‌ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ئه‌نجامی پێكدادانی دو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی (بیجۆ و هیوندای سۆناتا) له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی جه‌مبور بۆ دێرك، ١١ كه‌س برینداربون.

 

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جگه‌ له‌زیانه‌ ماددییه‌كان، برینی به‌شێك له‌ برینداره‌كان سه‌خته‌ و سه‌رجه‌میان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك كراون.

 

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی روداوه‌كانی هاتوچۆوه‌، ڕۆژانه‌ چه‌ندان كه‌س ده‌بنه‌ قوربانی،لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش، هۆكاری زۆربه‌ی روداوه‌كان بۆ خێرایی و خراپی شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

Paylas: