عێراق لە یەدەگی زێڕدا له ریزبەندی 30 دێت لهسهر ئاستی وڵاتان
پەیامی کورد... عێراق لە یەدەگی زێڕدا له ریزبەندی 30 دێت لهسهر ئاستی وڵاتان
بە گوێرەی ئاماری ئەنجومەنی زێری جیهانی، عێراق لە ریزبەندی 30 وڵاتانی خاوەن یەدەگی زێڕی جیهانییە و لە نێو وڵاتە عەرەبییەکانیش لە پلەی چوارەمە و خاوەنی زیاتر لە 132 تەن زێرە.
ئەنجومەنی زێری جیهانی خشتەکانی مانگی9_ی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکان، عێراق لە نێو 100 وڵات لە ریزبەندی 30ی جیهانی خاوەن زۆرترین یەدەگی زێرە و لە مانگی (ئایار/5)ی ئهمساڵ 2.3 تەن زێری کڕیوە و بەمەش یەدەگی زێری کۆماری عێراق گەیشتوەتە 132.6 تەن واتە 7.6٪ی یەدەگەکانی دیکە پێکدەهێنێت.
ئاماژهی بهوهش كردووه،لە نێو وڵاتە عەرەبییەکان، عێراق لە ریزبەندی چواری وڵاتانی خاوەن زۆرترین یەدەگی زێرە و لە پلەی یەکەم میسڕ دێت بە 125.9 تەن و لە دوای ئەویش جەزائیر و سعودیە دێن.
ئهوهش خراوهتهڕوو، ئەمریکا پلەی یەکەمی جیهانی لە خاوەن زۆرترین یەدەگی زێر پاراستوە و خاوەنی هەشت هەزار و 133 تەن زێرە و لە پلەی دوەمیش ئەڵمانیا دێت بە سێ هەزار و 352 تەن و لە پلەی سێیەمی وڵاتانی خاوەن یەدەگی زێری جیهانیش وڵاتی ئیتاڵیا دێت و خاوەنی دو هەزار و 451 تەن زێرە.