عێراق لەریزبەندی وڵاتان بۆ ههرزانی نرخی بەنزین له پلەی 13 ههم دێت
پەیامی کورد... عێراق لەریزبەندی وڵاتان بۆ ههرزانی نرخی بەنزین له پلەی 13 ههم دێت
ماڵپەڕی جیهانی نرخی بەنزین ئاشكرایدهكات، عێراق لەڕوی هەرزانی نرخی بەنزینەوە پلەیەک بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی و گەیشتە پلەی 13 لەسەر ئاستی وڵاتان بۆ هەرزانترین نرخی بەنزین.
ماڵپەڕی جیهانی نرخی بەنزین له خشتهیهكدا ئاشكرایدهكات،بۆ مانگی 7ی 2023، عێراق بۆ پلەی 13 بەرزبوەوە لەگەڵ هەرزانترین وڵاتانی جیهان بە بەنزین لە کۆی 170 وڵاتی ناو خشتەکە، دوای ئەوەی لە پلەی 14دا بو لەمانگی (حوزەیران/6)ی ئەمساڵ، بەهۆی ئەوەی لەم مانگەدا بۆ هەر لیترێک بەنزین 573 سەنت وەردەگرێت.
باسی لهوهش كردووه، ڤەنزوێلا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە بە هەرزانترین نرخی بەنزین کە لە ناوخۆدا بە چوار سەنت هەر لیترێک بەنزین دەفرۆشرێت، دواتر ئێران بە پلەی دوەم دێت، دواتر لیبیا بە پلەی سێیەم، جەزائیر بە پلەی چوارەم، کوەیت پلەی پێنجەم، ئەنگۆلا پلەی شەشەم، میسر پلەی حەوتەم، تورکمانستان پلەی هەشتەم، مالیزیا پلەی نۆیەمی بەدەستهێناوە، هەروەها کازاخستان پلەی دەیەمی بەدەستهێناوە، بەحرەین لە پلەی 11 و بۆلیڤیا پلەی 12 و عێراقیش پلەی 13ی بەدەستهێنا.
له خشتەکەدا ئهوهش هاتوه، عێراق جێگەی نەیجیریای گرتەوە، کە ئەو وڵاتە نرخی بەنزینی بۆ 691 سەنت بەرزکردەوە، لەکاتێکدا هۆنگ کۆنگ لە کۆتاییدا خشتەکەدا و وەک وڵاتێک گە بەنزین گرانترین نرخی هەیە و بە 2.992 دۆلار وەردەگرێت بۆ هەر لیترێک بەنزین، لە دوای ئەویش ئایسلەندا بە 2.251 دۆلار بۆ هەر لیترێک بەنزین لە پلەی دوەمی خواری لیستەکەوە دێت.
عێراق لەڕێگەی پاڵاوگەکانیەوە، بەنزین بە شێوەیەکی ئاسایی لە بەنزینخانەکان دەفرۆشێت، هاوکات ئەو بەنزینە باشترکراوە (ئۆکتانی بەرز) لە دەرەوە هاوردە دەکات بۆ دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکانی.
بەگوێرەی خشتەیەکی هەمان ماڵپەڕ، بۆ مانگی (حوزەیران/7) دەریخست کە عێراق پلەی 14ی وەرگرتوە بۆ هەرزانترین وڵاتانی جیهان لەڕوی نرخی بەنزینەوە لەنێو 170 وڵاتدا.