TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراق زیاتر لە 22 ملیار دۆلار قەرزدارە

Rozan Ateş
Yazar
📅 17 Aralık 2023 18:40

پەیامی کورد... عێراق زیاتر لە 22 ملیار دۆلار قەرزدارە


بانکی نێودەوڵەتی بڕی قەرزە دەرەکییەکانی عێراقی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، بڕی 22.6 ملیار دۆلار قەرزدارە.


بەپێی داتاکانی بانکی نێودەوڵەتی، ژاپۆن گەورەترین قەرزدەری عێراقە، عێراق رێژەی 27%ی قەرزەکانی لەو وڵاتە کردووە، لەدوای ئەویش بانکی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان 18% پێکدەهێنێت، پشکی ئەمریکاش لەو قەرزانە 7% ە.

پێشتر مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، ماوەی 10 ساڵە هیچ حاڵەتێکی دواکەوتن لە پێدانەوەی قەرزەکان تۆمارنەکراوە.

Paylas: