TR KU SO
FB X
Cîhan

AKP کۆدی هێرشی ووڵاتەکەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

سارا
Yazar
📅 19 Haziran 2020 15:38

پەیامی کورد     ...    AKP کۆدی هێرشی ووڵاتەکەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات .

بە پێی زانیارییەکان ڕۆژنامەیەكی نزیك لە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا AKP  كۆدی هێرشەكەی سوپای ووڵاتەکەی بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد و بەرپرسێكی باڵای ئانکاراش باس لە كردنەوەی چەند بنكەیەكی كاتی دیكەی ووڵاتەكەی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەكات.
رۆژنامەی سەباحی نزیك لە AKP یە بڵاویكردەوە، هێرشی سوپای ووڵاتەكەیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان كە لە ژێر ناوی "پەنجەی بەبر" بەڕێوەدەچێت، كۆدێكی هەیە.
ڕوونیشیكردۆتەوە، كۆدەكە بریتیە لە چوونە ناوەوە، زەبر وەشاندن، خاوێنكردنەوە و مانەوە.
لە لایەكی دیکەوە بەرپرسێكی باڵای توركیا بە رۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا زیاتر لە ١٠ بنكەی كاتی یان لە هەرێمی کوردستان هەیە و پلانیان هەیە كە چەند بنكەیەكی كاتی دیكەش بكەنەوە.
باسی لەوەشكردووە، كە پێش دەستپێكردنی هێرشەكانیان گفتوگۆیان لەگەڵ عیراق كردووە بە مەبەستی دوورخستنەوەی پەكەكە لە سنوورەكانیان و هێرشكردنە سەر توانا لۆجستیەكانیان.

Paylas: