باڵەفڕێکی سەربازی لە پارێزگای سەڵاحەددین تێکدەشکێت و هەموو سەرنشینەکانی دەکوژرێن
پەیامی کورد ... باڵەفڕێکی سەربازی لە پارێزگای سەڵاحەددین تێکدەشکێت و هەموو سەرنشینەکانی دەکوژرێن
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنییەتی عێراق هەواڵ لە کەوتنە خوارەوەی باڵەفڕێکی سەربازی لە ناوچەی " بلد " لە پارێزگای سەڵاحەددین دەدات کە بووەتە هۆی کوژرانی دوو فڕۆەکەوانی ئەم فڕۆکەیە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ناوەندی گەیاندنی هەواڵە ئەمنییەتییەکان سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق ئەمڕۆ شەممە لە کەوتن و تێکشکانی باڵەفڕێکی ڕاهێنانی سەربازی لە ناوچەی بلد لە پاریزگای سەڵاحەددین هەواڵ دەدات .
ئەم ناوەندە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند : ئەم ڕووداوە لە فڕێنێکی ڕۆتینی دا بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە باڵەفڕە ڕاهێنانەکەدا " سێزنا کزوان ١٧٢ " دا ڕوویداوە کە بووەتە هۆی ئاگرگرتن لە باڵەفڕەکەدا و تێکشکاندنی فڕۆکەکە لە ناوچەی سید موحەمەد و نزیک بە شارۆچکەیەکی نیشتەجێبوون .
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەواڵی ئەمنییەتی کوژرانی " سەیف عاید " و عەلی ڕەسووڵ " دەستیارەکەی ئەو ڕادەگەێنێت