TR KU SO
FB X
Cîhan

ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە پێنج پارێزگای عێراق دەستی پێکرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 23 Nisan 2022 17:02

پەیامی کورد... ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە پێنج پارێزگای عێراق دەستی پێکرد

قۆناغی دووەم ئۆپەراسیۆنی سەربازی "ئیرادەی پتەو" لە پێنج پارێزگای عێراق بۆ ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی ڕێکخراوی داعش دەستی پێکرد.

لەمبارەیەوە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە، قۆناغی دووەم ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پتەو" لە پارێزگاکانی "ئەنبار، و نەینەوا سەڵاحەدین، دیالە و کەرکووک" بۆ ڕاوەدونانی پاشماوەکانی ڕێکخراوی داعش دەستی پێکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سوپا و پاسەوانی سنوور و بەرپەرچدانەوەی خێرا و حەشدی شەعبی بەشداری دەکەن، هەروەها لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە هێزی تایبەت دادەبەزێنرێن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی تایبەت و دانانی کەمین لە قووڵایی بیابانەکانی ئەنبار، سەرەڕای ئەوەش لەلایەن هێزی ئاسمانی سوپا و ئاژانسی هەواڵگرییەوە پاڵپشتی دەکرێت.

لای خۆیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە مستەفا کازمی گەیشتووەتە پارێزگای ئەنبار و سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکە دەکات.

Paylas: