Cîhan
بۆ جاری سێهەم بۆمەلەرزە ئیستانبوڵی هەژاند
پەیامی کورد ... بەیانی ئەمڕۆ بۆمەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.٦ پلە بەپێوەری رێشتەر ئیستانبوڵ-ی تورکیای هەژاند.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بٶمەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.٦ پلە بەپێوەری رێشتەر دەریای مەڕمەڕە لە ئیستانبوڵ-ی تورکیا هەژاندوە هیچ زیانێکی لێنەکەوتوەتەوە.
ئەوە سێیەمجار بومەلەرزە ئیستانبوڵ دەهەژێنێت لەماوەی هەفتەیەمکدا و ٢٦ی ئەم مانگەش، دوو بۆمەلەرزەی یەک لە دوای یەک بە گوڕی ٤.٤ پلە و ٥.٧ پلە بەپێوەری رێشتەر ئیستانبوڵیان هەژاند.
ئیستانبوڵ کەوتوەتە سەر خەتی بۆمەلەرزە و لە ساڵی ١٩٩٩ دا بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧.٦ پلەی رێشتەر شاری ئیزمیری لەباشووری رۆژهەڵاتی ئیستانبوڵ هەژاند و بەهۆیەوە ١٧ هەزار کەس گیانیانلەدەستدا.