TR KU SO
FB X
Cîhan

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

Rozan Ateş
Yazar
📅 09 Nisan 2023 17:36

پەیامی کورد... بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

دوای ئەوەی حكومەتی عێراق بەڵێنی دابەزینی بەهای دۆلاری بۆ 132 هەزار دیناردا، ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهاكەی ڕووی لە دابەزین كردووە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لەشاری هەولێر و سلێمانی بە 146 هەزار و 250دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

جێگەی باسە، بەهۆی بڕیاری پاڵپشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ بانكی ناوەندی نرخی 100 دۆلار لەبەرانبەر 130 هەزار دینار جێگیر كراوە، بەڵام نرخەكە لە بازاڕدا بەو ڕادە دانەبەزیوە و ئەوەش جارێكی دیكە نیگەرانی هاوڵاتیانی لێكەوتۆتەوە.

Paylas: