TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمەریکا بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دۆلار تانکی ئابرامز بە بەحرێن دەفرۆشێت

Arsalan
Editor
📅 21 Mart 2024 16:55

 

ئەمەریکا فرۆشتنی تانکی پێشکەوتوی ئابرامز بە بەحرێنی پەسند کرد و بڕیاری دا بایی دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار ئەم جۆرە تانکانەی پێ بفرۆشێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، کۆنگرێسی لەوە ئاگادار کردووەتەوە، ئامادەن 50 تانکی ئابرامز بە بەحرێن بفرۆشێت، بەحرێن وڵاتێکە کە پێوەندییەکی ئاڵۆز و پڕکێشەی لەگەڵ ئێراندا هەیە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو جۆرە تانکانە توانای بەحرێن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشە و مەترسییەک لە داهاتوودا بەرز دەکاتەوە و بەحرێن لەمەودوا دەتوانێت لە ئۆپڕاسیۆنە ناوچەییەکان شان بە شانی ئەمەریکا بەشداری بکات.

پێویستە بگوترێ بەحرێن بە پێنجەم بنکەی گرنگی سەربازیی ئەمەریکا لە ناوچەکە هەژمار دەکرێت و بۆ ئەمەریکا بە یەکێک لە گرنگترین هاوپەیمانەکان لە دەرەوەی ناتۆ دادەنرێت.

تانکی ئابرامز لە پێشکەوتووترین و قورسترین جۆرەکانی تانکن لە دنیادا کە بە چەکێکی سەرەکیی سوپای ئەمەریکاش هەژمار دەکرێت.

Paylas: