Cîhan
بەهای لیرەی تورکیا دابەزینێکی مێژوویی تۆمار کرد
پەیامی کورد … بەهای لیرەی تورکیا دابەزینێکی مێژوویی تۆمار کرد
بەهای لیرە دابەزینێکی مێژووی تۆمارکرد؛ بە جۆرێک ئێستا نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەرە بە هەشت لیرە و ٦٠ قروشی تورکییە.
لە ماوەی رابردوودا بەردەوام لیرەی تورکی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار دابەزیووە، هەرچەندە حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ رێگریکردن لە دابەزینی بەهای لیرە چەندین جار بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی وڵاتەکەی گۆڕیوە، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە بەر بەو دابەزینە بگیرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، لیرەی تورکی لەبەرامبەر یۆرۆ و پاوەنیش دابەزینێکی مێژووی تۆمارکردووە، بەجۆرێک یەک پاوەن ١٢ لیرە و ١٣ قروشە و یەک یۆرۆ یۆرۆش بووەتە ١٠لیرە و ٤٢ قروش.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووە، ئێستا لیرەی تورکی لە ناو وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان خراپترین ئاستی تۆمارکردووە.