TR KU SO
FB X
Aborî

لیرەی تورکی دابەزینێکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Aralık 2023 17:56

پەیامی کورد... لیرەی تورکی دابەزینێکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد

داکشانی بەهای دراوی تورکی بەردەوامە و ئەمڕۆش دابەزینێکی نوێی پێوانەیی تۆمار کرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە دوو هەزار و 900 لیرەی تورکی، ئەمەش یەکەمجارە بەهای دراوی تورکی بۆ ئەو ئاستە دابەزێت.

پاشەکشەی لیرەی تورکی لەبەرامبەر یۆرۆش درێژەی هەیە و ئەمڕۆ 100 یۆرۆ بە سێ هەزار و 121 لیرە.

Paylas: