Cîhan
بەپەلە ...لە ڕوونکردنەوەیەکدا بانکی ناوەندی عێراق کڕین و فرۆشتنی دۆلار لەگەڵ بانکە ئێرانییەکان ڕادەگرێت
بانکی ناوەندی عێراقی لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ بانکەکانی ڕایگەیاندووە کە کرین و فرۆشتنی دۆلار لەگەڵ لقی بانکە ئێرانییەکان ڕابگرێت.
لە هەواڵێکی ماڵپەڕی خەبەرتورک، بانکی ناوەندی عێراقی ڕوونکردنەوەیەکی بۆ بانکە عێراقییەکان ناردووە و تێاییدا ڕایگەیاندووە کە بەهیچ شێوەیەک کڕین و فرۆشتنی دۆلار لەگەڵ لقی بانکە ئێرانییەکان ئەنجام نەدەن.
هاوکات سەعد حەدیسی، ووتەبێژی سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدەن چەند ڕێگاچارەیەک بۆ سووککردنی کاریگەرییەکانی سزا ئابوورییەکانی ئێران دەگرنە بەر.
لەلایەکی دیکەشەوە حەدیسی وتوویەتی، “عێراق ناچارە لە کاتی سەپاندنی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا بەسەر ئێران، کڕین و فرۆشتنی دۆلار ڕابگرێت. هەبوونی سزا ئابوورییەکان ئاستەنگێکە بۆ هەبوونی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئێران”.