بەپەلە ... ئیسرائیل بە توندی هیرشی کردە سەر بنکەکانی سوپای پاسداران لە سووریا
سوپای پاسداران لە حاڵی لە ناوچوونی بەرەبەرەیە لە بێدەنگییەکی مەرگباردا ، لە ڕێگای ئێسرائیلەوە !
بە گوێرەی زانیارییەکان دوێنێ ئێوارە ڕۆژی دووشەممە بە کاتی دیمەشق ، ئیسرائیل زۆربەی بنکەکانی سوپای پاسدارنی لە ناوچەکانی " حۆمس ، حەما ، و لازێقیە بە تووندی مووشەک باران کرد .
بە ووتەی شاهێدانی ئەم ڕووداوانە کە لە ڕاگەێندراوەکانی عەرەبی هاتووە دەڵێن : هێزی ئەم هێرشانە بە ڕادەیەک زۆر بووە کە بە هیچ شێوەیەک زیندوو مانی تەنانەت یەک کەسیش لە هێزەکانی بنکەی سوپا لە حۆمەیمیم جێگای باوەڕ نییە . لە حاڵێکدا کە سەرچاوەکانی هەواڵی عەرەبی کوژرانی هێزەکانی سوپای پاسداران ڕادەگەێنن بەڵام سوپا بێ دەنگی تەوای هەڵبژاردووە و باس لە لەناوچوونی ئەم کەسانە ناکات .
ئەم هێرشانە لە حاڵێکدایە کە بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی هەواڵی سووریا ، ٧ هەزار ئەندامی سوپای قودسی ئێران لە دەوروبەری پارێزگای ئێدلیب وا بڕیار بوو پاشەکشە بکەن . ئەم هێرشانە چەند کاتژمێر دوا ئەوە بوو کە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێچەوانەی قسەاکنی پێشووتری خۆی ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی سوپا لە ئۆپراسیۆنی ئێدلیبدا بەشداری ناکات .
بە پێی دوایین زانیاریەکان تاکوو ئێستا ئیسرائیل ٢٠٥ بنکەی سەربازی سوپای قودسی لە سووریا کردوەتە ئامانج و تەنانەت بچوکترین بەرەنگاربوونەوەیەکی لە لایەن ئێرانەوە بەدی نەکراوە