بەپەلە ... تورکیا ... لە بەر ئامادەکاری سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان مووڵەتی پزیشکی چەندین شاری گەورەی تورکیا ڕاگیرا
پەیامی کورد ... تورکیا ... لە بەر ئامادەکاری سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان مووڵەتی پزیشکی چەندین شاری گەورەی تورکیا ڕاگیرا .
سوپای توركیا ئامادەكاری دەكات بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازی لە باكووری سووریا " ڕۆژئاوای كوردستان " و لەچوارچێوەی ئامادەكاریەكانیشدا پزیشكانی شارەكانی توركیا نێردراونەتە باشووری ئەو ووڵاتەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵ لەزاری بەرپرسێكی ئەمنی دیاری توركیاوە بڵاویانكردوەتەوە، مووڵەتی پزیشكەكانی چەندین شاری گەورەی توركیا ڕاگیراون، ئەوەش لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەیەكی سەربازی لە دەرەوەی سنوور و ژمارەیەك پزیشكیش نێردراونەتە ویلایەتەكانی باشووری ووڵاتەوە.
سەرچاوەیەكی دیكەی توركیا باسی لەوەكردوە، لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ پرۆسەی سەربازی ئەو پزیشكانە نێردراونەتە ویلایەتەكانی شانلی ئوورفا و ماردین، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاش پێشتر نیگەرانی خۆی لە بوونی یەپەگە و پەیەدە لەسەر سنوورەكانی لەگەڵ سووریا ڕاگەیاندوە.
لەئێستادا توركیا لەگەڵ ئەمریكا سەرقاڵی پێكهێنانی ناوچەی ئارامن لە باكووری خۆرهەڵاتی سووریا، كە 450 كیلۆمەتر درێژدەبێتەوە و بڕیارە ئەم هەفتەیەش ئەردۆغان لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لەوبارەیەوە گفتووگۆ بكات، پێشتریش سوپای توركیا دوو پرۆسەی سەربازی دژی یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە" ئەنجامداوە و یەكێكیان داگیركردنی عەفرین بووە.