TR KU SO
FB X
Cîhan

بۆ یەکەم جار ژنێک دەبێتە وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Haziran 2022 18:24

پەیامی کورد... بۆ یەکەم جار ژنێک دەبێتە وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور

بۆ یەکەم جار ژنێک وەک و وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور دەست بەکار دەبێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە پیۆنگ یانگ-ی پایتەخت پەیوەندییەکانی لە ئەو پەری خراپیدایە بەهۆی تاقیکردنەوە مووشەکییە بەردەوامەکانییەوە ڕووبەڕووی سزای ئەمریکا و بەشێک لە هاوپەیمانەکانی بووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 11ی حوزەیرانی 2022، میدیای فەرمی کۆریای باکوور ڕایگەیاند، چۆ سۆن هوی، دیپلۆماتی ئەو وڵاتە کە پێشتر وەک و جێگری وەزیری دەرەوە کاری کردووە، بە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەستنیشان کرا.

بریارەکە بە جۆرێک بووە، دوێنێ هەینی، کیم جونگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور بە بڕیارێکی فەرمی لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ حیزبەکەیدا ئەو وەزیرەی دیاریکردووە.

چۆ سۆن هوی، وەزیری نوێی دەرەوەی کۆریای باکوور زمانی ئینگلیزی بە باشی دەزانێت، لە کاتی دانوستاندنەکانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپدا، وەک کەسێکی نزیک لە کیم جونگ ئون تەماشادەکرا و لە لووتکەی ترەمپ و کیم لە ساڵی 2019 دا بەشداربوو.

کۆریای باکوور بە یەکێک لە داخراوترین وڵاتەکانی جیهان هەژمار دە کرێت، کە هەندێک کات دەوترێت "بە هیچ جۆرێک کەس مافی بڕیاردان، گەشتکردن، گۆڕینی بەرپرسانی باڵا، تەنانەت هەندێک جۆری جوانکاریشییان نییە بە بێ ڕەزامەنی کیم جونگ ئونی سەرۆک."

Paylas: