TR KU SO
FB X
Cîhan

بۆ یەکەمجار کارەبای ناسا دەپچڕێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 26 Temmuz 2023 20:50

پەیامی کورد... بۆ یەکەمجار کارەبای ناسا دەپچڕێت


بۆ یەکەمجار کارەبای ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا ناسا بڕا و بەهۆیەوە پەیوەندی نێوان بنکەی کۆنتڕۆڵکردن و وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی پچڕا.

جۆیل مۆنتلبانۆ بەڕێوەبەری بەرنامەی وێستگەی بۆشایی ئاسمان رایگەیاند، "بەهۆی ئەو پچڕانی کارەبایەوە پەیوەندی لەگەڵ ئەو حەوت کەشتیوانە پچڕاوە کە لە بۆشایی ئاسماندا بوون، بەڵام توانیویانە کار بە سیستمی کارەبای یەدەگ بکەن بۆ ماوەی 90 خولەک".

چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا کێشەکە چارەسەربکرێت و دۆخەکە بچێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

Paylas: