Cîhan
دەوڵەتی ئیتالیا ڕازی دەبێت بە تێرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران
پەیامی کورد ... دەوڵەتی ئیتالیا ڕازی دەبێت بە تێرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران
دەوڵەتی ئیتالیا ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەی داهاتووی وەزیرانی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپادا پێشنیار دەکات کە سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تێرۆریستی یەکیتی ئەورووپاوە.
بە ووتەی بەرپرسێکی ئیتالیایی، ئەم دەست پێشخەرییە لە کاردانەوە بە سەرکوتی ناڕەزایەتییاکانی ئەم دوایی یانە لە ئێران و کوشتاری بەربڵاوی خەڵکی مەدەنی دەخرێتە ڕوو و پەسەندکردنیشی پێویستی بە کۆدەنگی هەموو ووڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپادا هەیە.
ئانتۆنیۆ تایانی وەزیری دەرەوەی ئیتالیا، بە ئاماژە بە زیادبوونی ئاماری کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکان، جەختی کردەوە کە دۆخی ئێستا پێویستیی بە ووڵامێکی ڕوون لەلایەن یەکیتی ئەورووپاوە هەیە.