TR KU SO
FB X
Cîhan

بانكی ناوەندی: نرخی دۆلار داده‌به‌زێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 25 Temmuz 2023 13:23

پەیامی کورد... بانكی ناوەندی: نرخی دۆلار داده‌به‌زێت


بانكی ناوەندی عێراق رایدەگەیەنێت، بەمزوانە دۆلار دەگەڕێتەوە سەر نرخی فەرمی خۆی ١٠٠ دۆلار دەبێتە ١٣٠ هەزار دینار.

ڕۆژی دو شه‌ممه‌ 24_ی ته‌موز_ی 2023 بانكی ناوەندی عێراقی لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاندووە "لە ئێستادا دراوی بیانی بەردەستە، ئەوەی كێشەی دروستكردوە خواستی زۆرە لەسەر دراوەكان، مامەڵەكردنی خراپیش بە دۆلارەوە بەهاكەی بەمشێوەیە بەرزكردووەتەوە."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو"ئێمە دۆلارمان بە نرخی فەرمی خستووەتە بازاڕەوە بەڵام بەشێك لە بازرگانەكان لە دەرەوە مامەڵەیان پێكردووە و كێشەی دروستكردووە، ئەمەش وایكردووە بەهای دۆلار بەو شێوەیەی ئێستا بەرزببێتەوە، بەڵام بەمزوانە دەگەڕێتەوە نرخی فەرمی كە ١٣٠ هەزار دینارە".

لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی سزادانی ١٤ بانكی عێراقی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلار ١٥٤ هەزار دیناری تێپەڕاند.

Paylas: