بانكی نێودەوڵەتی هۆشداری لەبارەی عێراق دەدات
پەیامی کورد... بانكی نێودەوڵەتی هۆشداری لەبارەی عێراق دەدات
بانكی نێودەوڵەتی هۆشداری لە كەمبوونەوەی ئاو لە عێراق دەدات و رایدەگەیەنێت، بەبێ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست، کەرتی ئاو لە عێراقدا زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت.
لەمبارەیەوە سەلیم رۆحانا، بەڕێوەبەری ھەرێمی فەرمانگەی رۆرھەڵاتی بانکی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كردووە: بەھۆی گۆڕانی كەشوھەوا، كەمی بارانبارین و بەھەدەردانی ئاو، رەنگە تا ساڵی 2040 عێراق %20ی ئاوەكەی لەدەست بدات.
ئاماژەی بەوەشكردووە: بەبێ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست، کەرتی ئاو لە عێراقدا زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت و بەمەش کاریگەری لەسەر ژیانی جووتیاران دادەنێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتریش چەند شارەزا و یەلایەنی پەیوەندیدار هۆشداریان لەبارەی کەمبوونەوەی ئاستی ئاو لە عێڕاق داوە و بەگوێرەی داتاکان ساڵی رابردوو ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات بە رێژەی 50% کەمیان کردووە, مەترسی هەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵ و بەگەڕخستنی وێستگەکانی کارەبا دروست بکات.